هەولێر
ئاگرەكەی رامی هایپەرماركیت كۆنتڕۆڵ كرا
964+
ئەحمەد شەمزین
پێش نیوەڕۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.1.2026 مۆلیدەی رامی هایپەر ماركیت لە نزیك رۆیا تاوەر لە هەولێر ئاگری گرت، بەڵام باش بوو هەرزوو كۆنتڕۆڵ كرا.
پەیامنێری 964 لە نزیك ئاگرەكە بوو كاتێك هەڵگیرساوە، بەڵام زانیاریی ئەوەی گەیاند كە دوو تیمی بەرگریی شارستانی زۆر زوو گەیشتنە شوێنەكە و توانیان بە خێرایی كۆنتڕۆڵی بكەن.
رامی هایبەرماركێت دەكەوێتە نزیك شەقامی 100 مەتری.
هاوكات شایەتحاڵێكی رووداوەكە بە 964ی وت، “ئاگرەكە لە ماركێتەكەوە بووە و سپلێت و غازەكان هەمووی سووتاون”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا