کەشی ئەم بەیانییە

لە شەکرە شار خۆر و لە شارە حەیاتەکە بەفر

964+

توانا نەقی

ئەو شەپۆلە باران و بەفرەی رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە هەروا بەردەوامە بەڵام لە هەولێر لەگەڵ هەلاتنی خۆر هەتاوێکی خۆشە جەوەکەیی و لە سلێمانیش بە پێچەوانەوە بەفر لەناو شار دەبارێت.

هەریەک لە پەیامنێرانی هەولێر و سلێمانی 964 ڤیدیۆی جەوەکەیان کردووە و لە هەولێر وەک دەلێن نەبای دێ و نە باران لە سلێمانیش جەوەکە ئەوندە زستانییە شار خەریکە سپی دەپۆشێت.

ئەو بەفرەی لە سلێمانی تێیکردووە گۆیژەی سپی پۆش کردووە و لە ناو شار و گەڕەکەکانی بناری گۆیژەش ورد ورد دەبارێت.