دیمەنێک لە چوونی کاروانەکە - وێنە: روانگەی سووری
70 بارهەڵگر
کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکا کە لە هەرێم بوون؛ گەشتنە حەسەکە
964+
ئەحمەد مستەفا
قایمقامی حەسەکە ئەم ئێوارەیە رایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی هێزی سەربازی و لۆجستییان هێنا، کە 70 بارهەڵگر و شەش زرێپۆشی برادلییان تێدابووە.
ئەوەش لە رێگەی، دەروازەی سنووری ئەلوەلیدەوە لە پارێزگای ئەنباری عێراق بۆ سوریا.
ئەو کاروانە، کە لە هەرێمی کوردستانەوە بەرێکەوتبون ئەم ئێوارەیە گەشتنە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا “رۆژئاوای کوردستان”.
بەگوێرەی زانیارییەکانی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرڤ، کاروانەکە لە بارهەڵگری داخراو پێکهاتبوو کە کەرەستەی سەربازی و لۆجستییان پێبووە، کە بەرەو بنکەی قەسرەک “نکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی” لە باکووری رۆژئاوای حەسەکە چوون و ئەم کاروانە وشکانییە لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەورەترین کاروانە.
رۆژی 11ی ئەم مانگەش، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکی کە کەرەستەی سەربازی و تەکنیکی و چەک و پێداویستی لۆجستیکی هەڵگرتبوو، پاشنیوەڕۆ لە بنکەی خەراب ئەلجیر لە گوندی رمێلان لە باکوری شاری حەسەکە نیشتەوە.
بردنی ئەو کاروانە لە کاتێکدا، هەر ئەمشەو هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، هێزی زۆر و چەكێكی زۆر كۆكراوەتەوە هەمو لایەك ئاگاداردەكەینەوە ناوچەكە بەرەو شەڕێكی گەورە دەڕوات، بە تایبەت لە ناوچەکانی رووباری فوڕات و دێرحافر.