"دەنگێکی بەهێز بووە"

تەقینی بتڵێکی غاز ژنێکی لە سلێمانی بریندار کرد

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

بەهۆی تەقینی بتڵێکی غاز لە ماڵێکی سلێمانی ژنێک بەشێکی جەستەی سووتەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

رووداوەکە کاتژمێر 1:00ـى دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شێمحێدین روویداوە.

پەیامنێرمان لەسلێمانی لە نزیک شوێنی رووداوەکە باس لەوە دەکات کە دەنگی تەقینی غازەکە گەورە بووە و شایەدحاڵەکانیش پێیان وتووە کە ژنەکەش بەشێکی جەستەی بەتایبەتیش دەموچاوی سووتاوە.

ئێستا تیمەکانی ئاسایش لە ناو ماڵەکەن و لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکەن، چونکە تاوەکو ئێستا نازاندرێت هۆکارەکەی چیبووە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بەهۆی غازەوە ماڵێک تەقییەوە و هاوڵاتییەکیش بریندار بو...

بەهۆی غازەوە ماڵێک تەقییەوە و هاوڵاتییەکیش بریندار بوو.