"بەشەو ئەو کارە دەکرێت"
جارێکی دیکە بەشێک لە پەیکەری کەسایەتیەکان لە پارکی منارەی هەولێر شێوێندراون
964+
عەبدولعەزیزی خاڵند
بەشێک لە پەیکەری کەسایەتیە هونەریەکان کە لە پارکی منارەی هەولێر داندراون شێوێندراونک پێشتریش ئەم کارە لەگەڵ پەیکەرەکان کراوە بەڵام تاوەکو ئێستا چاکنەکراونەتەوە.
رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان بە 964ی وت، ئەوە دووەم جارە ئەو کارە لەو پارکە دەکرێت و “جاری پێشوو چاکمان کردەوە بەڵام خەڵکانەک کە هەست بە بەرپرسیارەریتی ناکەن ئەو کارانە دەکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کامێرای چاودێرییان لە شوێنی پەیکەرەکان داناوە بەڵام لەکاتی نەبوونی کارەبا ئەو کارە دەکەن، دووبارە چاکی دەکەینەوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن
