"لە هەڵسوکەوتی چەکدارەکانی سوریا نیگەرانین"
ئەمریکا داوا لە هەسەدە و سوریا دەكات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ
964+
فەرهاد حەسەن
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی حەلەب و دەوروبەری دەکات و داوا لە لایەنەکان دەکات دان بەخۆدابگرن و بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، چونکە دەڵێت لەگەڵ سوریا بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە، لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا.
ئەدمیڕاڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە پەیامێكدا لە پلاتفۆڕمی “X” بڵاویكردەوە، پێویستە لایەنەکانی سووریا خۆیان لەو کارانە بەدور بگرن کە دەكرێت گرژییەکان زیاتر بکەن و پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی گرنگ بكەنە كاری پێشینەیان.
دەشڵێت “داواکارین بە نیازپاکییەوە بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان و بەدواداچون بۆ چارەسەرێکی دیپلۆماسی بەردەوام لە رێگەی دیالۆگەوە بکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت سوریایەکی ئاشتیخواز لەگەڵ خۆی و دراوسێکانیدا بێتەکایەوە، چونکە دەتوانێتببێتە هۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی ئارامتر و ئاوەدانتر، ئەمریکا و سوریا بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا”.
سیناتۆر جیمس ئیلۆری ریش، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران شەوی رابردوو لە پەیامێكدا لە پلاتفۆڕمی “X” بڵاویكردەوە، هەست بە نیگەرانییەكی زۆر دەكات لە هەڵسوکەوتی هێزە چەکدارەکانی سوریا لە حەلەب، داوا لە حکومەتیش دەکات لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو کارە قێزەونانە بکات.
ئەو سناتۆرە ئەمریكییە دەشڵێت، “دوای چەندین ساڵ لە شەڕ، رۆڵی حکومەتی نوێی سوریا و هێزە چەکدارەکانی پاراستنی مافە بنچینەییەکانی هاوڵاتیانیانە، نەک پێشێلکردنیان”.
ئەوە لهكاتێكدایه لە رۆژی 6.1.2026 گروپهكانی سەر سوپای عەرەبی سووری هێرشیان بۆ سهر گهڕهكهكانی ئهشرهفیه و شێخ مهقسود دهستپێكرد كه دانیشتوانهكهی كوردن و لهبهرامبهردا هێزهكانی ئاسایشی ناوخۆی حهلهب روبهڕوویان بونهوه و ماوهی شهش رۆژ شهڕی سهخت رویدا، دواتر ئاگربهست راگهیهندرا و هێزهكانی ناوخۆی حهلهب لهو دوو گهڕهكه كشانهوه.