دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
"کۆنتڕۆڵی دامودەزگاکان بکەن"
ترەمپ بۆ خەڵکی ئێران: بەردەوام بن یارمەتی لە رێگایە
964+
شۆڕش قادری
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوا لە خەڵکی ئێران دەکات بەردەوام بن لە خۆپیشاندان و دەشڵێت، پلانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەڵوەشاندووەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال پەیامێکی بۆ خەڵکی ناڕازی و خۆپیشاندەرانی ئێران بڵاوکردووەتەوە و نووسیوەیەتی، “نیشتمانپەروەرانی ئێران بەردەوام بن لە خۆپیشاندان و کۆنتڕۆڵی دامودەزگاکان بکەن، ناوی بکوژان و دەستدرێژیکەران لای خۆتان بپارێزن، ئەوان باجێکی قورس دەدەن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران، بڕیاریداوە سەرجەم دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی تاران هەڵوەشێنێتەوە و تا سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران رانەگرن، هیچ جۆرە گفتوگۆیەکیان لەگەڵ ناکات.
لە کۆتاییشدا نووسیویەتی، “یارمەتی لە رێگایە”.
لە رۆژی 28.12.2025 خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی گرانی و بێکاری لە تارانی پایتەختی ئێرانەوە سەریهەڵدا و دواتر زۆربەی شارەکانی بە ناوچە کوردییەکانیشەوە گرتەوە، تا ئێستاش بەردەوامە و رۆژبەڕۆژیش بەربڵاوتر دەبێت.
دەقی پەیامەکەی ترەمپ لە خوارەوە: