ئامانجەکە چییە؟

تا کۆتایی ساڵ هەزار قوتابخانە دەکرێنە دیجیتاڵی

964+

ئەحمەد مستەفا

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە قۆناغی سێیەمی کارپێکردنی پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی “قوتابخانەکەم”ی راگەیاند، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ “دامەزراوەی کوردستان فاوندەیشن” جێبەجێ دەکرێت.

پلاتفۆڕمی “ئی قوتابخانەکەم” سیستمێکی ئەلیکترۆنی پەروەردەییە کە هاوکاری قوتابیان و مامۆستایان دەکات لە فێرکردن و دەستگەیشتن بە زۆرترین سەرچاوەی پەروەردە و فێرکردن.

لەگەڵ بەردەوامی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ کەرتی پەروەردە، وەزیر لە کۆنگرەیەکدا وتی، کارمان کردووە بۆ ئەوەی قوتابخانەکانیش بەهەمان شێوە بە ئەلیکترۆنی بکرێن بەتایبەتی لە پۆلی دیجیتاڵیدا، ئێستا 40 قوتابخانه لە خوێندنی حکومی کراونەتە دیجیتاڵی و ئەمساڵیش تا کۆتایی ساڵ، هەزار قوتابخانە دەکرێنە دیجیتاڵی.

ئەمڕۆ سێشەممە 13.1.2026، وەزیری پەروەردە باسی لەوەشکرد، وەزارەتی پەروەردە کۆمەڵێک هەنگاوی دیکەی ناوە بۆ قوتابخانەکان وەک سیستمی وزەی خۆر بۆ کارەبا و بەیەکەوەبەستنەوەی نزیکەی دوو ملیۆن قوتابی لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندن و وانە و مامۆستایان لێی سوودمەند دەبن.

ئالان حەمەسەعید، لەبارەی هەماهەنگی زانستی وتی، لەگەڵ زانکۆی کۆلۆڕادۆی ئەمریکی رێککەوتوون بۆ هەماهەنگی زانستی و پەرەپێدان، بەتایبەتی لە تاقیگەکاندا کە ئەوە ئەرکێکی قورس بوو لەسەر شانی حکومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵام لەو چوارچێوەیەدا بەخۆرایی تاقیگەکانیان بۆ ئامادە دەکەنەوە.

بۆ سێ قۆناغی خوێندن ئەپلیکەیشنی قوتابخانەکەم کارا کرا

بۆ سێ قۆناغی خوێندن ئەپلیکەیشنی قوتابخانەکەم کارا کرا