بەمزوانە دەکرێتەوە

چوارڕێیانی گۆمەسپان-كۆیە تەواو بوو

964+

وریا فەتاح

دوای 3 مانگ لە كاركردنی چڕ، پڕۆژەی ستراتیجیی چوارڕێیانی (هەولێر- گۆمەسپان- كۆیە- هەنارە) لە دەربەندی گۆمەسپان تەواو بوو و قۆناغی قیرتاوكردنی كۆتایی هات.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەو شوێنەی پێشتر بە “دەربەندی گۆمەسپان” ناودەبرا و یەكێك بوو لە جەنجاڵترین رێگە یەك سایدەكان، ئێستا بووەتە چوارڕێیانێكی مۆدێرن و بەم نزیكانە بە رووی هاووڵاتییاندا دەكرێتەوە.

زانیارییە گرنگەكانی پڕۆژەكە:

پێكهاتووە لە بەرزەپرد، تونێل و دووساید لە ئاراستە جیاوازەكان.
4 پرد، 1 ئەندەرپاس و 40 ئاوبەری سندووقی لەخۆدەگرێت.
2,000 كارمەند و 600 ئامێر كاریان تێدا كردووە.
100%ـی هێزی كار و كۆمپانیاكە خۆماڵین.
بە تەواوبوونی، رێگەی هەولێر تا سماقووڵی بە درێژیی 38 كیلۆمەتر دەبێتە دووساید.

رێگاى گۆمەسپان و سماقوڵى پەکى کەوت

رێگاى گۆمەسپان و سماقوڵى پەکى کەوت