"یەکێک بوو لە پێشەنگانی ئایینەکە"
کەسایەتییەکی باڵای ئایینی ئێزدییەکان لە تەمەنی 95 ساڵی کۆچی دوایی کرد
964+
فەرهاد حەسەن
ئەنجوومەنی باڵای ئایینی ئێزیدی کۆچی دوایی کەسایەتی و زانایەکی دیاری ئایینەکەیانی راگەیاند، کە شەوی رابەدوو لە تەمەنی 95 ساڵی کۆچی دوایی کردووە.
ئەنجومەنەکە دەڵێت، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خێڵی فەقیر مەعو و سەرجەم ئەندامانی گەلی ئێزیدیمان دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی زانای ئایینی خدر بەرەکات کاسۆ، کە یەکێک بوو لە سەردەستانی دەسەڵاتی ئایینی شنگال و زانایانی ئایینی ئێزیدی پێشەنگ.
لەدەستدانی ئەم کەسایەتییە ئاینییە، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدی، بەو پێیەی ژیانی خۆی تەرخانکرد بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگەی ئێزیدی و پاراستنی میراتی ئایینی و بڵاوکردنەوەی بەها رۆحییە رەسەنەکان، “داواکارین لە خودای گەورە رەحمەتی پێبکات و سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵە و ئازیزان و خێڵ و هەموو گەلی ئێزیدیمان بدات”.