خاوەن پێداویستی تایبەت دەگرێتەوە
پسولەی خۆراكی هەولێر روونکردنەوەیەکی نوێ لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە
964+
فەرهاد حەسەن
پسولەی خۆراكی هەولێر روونکردنەوەیەکی بۆ ئەو خێزانانە بڵاوکردووەتەوە کە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیە و ئاگاداریان دەکاتەوە لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بە وردی پڕیبکەنەوە بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە خۆراکەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسولەی خۆراكی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، سەبارەت بە یەکێک لە خزمەتگوزاریەکانی بەرنامەی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی، خزمەتگوزاری گۆڕانکاری (تعديل)ه، زۆربەی هاوڵاتیان بە هەڵە پڕیدەکەنەوە، بەڵام ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە، کە خاوەن پێداویستی تایبەتن و پێویستە بە ورییاییەوە پڕبکرێتەوە.
دەشڵێت، لەبەر ئەوەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت گرفتی رووخساریان هەیە، بۆیە داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات، بە هەڵە پڕینەکەنەوە .