سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق گۆڕدرا – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی
کۆچەر حەمەحەسەن دەستبەکاربوو
سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق گۆڕدرا
964+
شۆڕش قادری
کۆچەر حەمەحەسەن بوو بە سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق بەوەکالەت و لە شوێنی زمناکۆ ئەنوەر دەستبەکاربوو.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە 12.1.2026 پۆستی سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق لەنێوان کۆچەر حەمەحەسەن سەرۆکی ئێستا بەوەکالەت و زمناکۆ ئەنوەر سەرۆکی پێشوو بەوەکالەت ئاڵوگۆڕ کراوە.
پۆستەکە لە مەراسیمێکدا و لە بینای سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق ئاڵوگۆڕ کرا و ئاسۆ شێرکۆ بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی لە وتەیەکدا سوپاسی سەرۆکی پێشووی کرد، هاوکات پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی شارەوانی سەیدسادق بەوەکالەت کرد و هیوای خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا سەرکەوتوو بێت.