پاشماوەی رووداوەکە
لە زاخۆ
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
964+
ئەحمەد مستەفا
لە رووداوێکی هاتوچۆ و پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 12.1.2026، کەسێک لەسەر شەقامی سەرەکی چوون بۆ دەروازی ئیبراهیم خەلیل لە زاخۆ گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە کاتژمێر 9:30ی خولەکی ئەم بەیانییە روویداوە و یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کەوتووەتە سەر پشت.
هاتوچۆی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، لەسەر رێگەی سەرەکی چوون بۆ دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، بەرامبەر بەنزینخانەی فیردەوس دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەیەکیاندا کێشاوە.
یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بارهەڵگری گەورە بووە و ئەو دیکە، ئۆتۆمبێلی جۆری کیای بارهەڵگر بووە، وەک هاتوچۆ باسی کردووە، لە ئەنجامی رووداوەکە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکە بریندار بووە، ئەوە جگە لە زیانی ماددی ئۆتۆمبێلەکان.
دیمەنی پاشماوەی رووداوەکە؛