دیمەنی ناوەندی شاری هەولێر - وێنە: 964
شارەوانی هەولێر:
لێخۆشبوون لە رسووماتی تابلۆ و خۆڵ و خاشاک تا کۆتایی ئەم مانگەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
شارەوانی هەولێر دەڵێ، رۆژی 29.1.2026 دوا وادە دەبێ بۆ لێخۆشبوون لە رێژەی 20%ی لە کرێی خۆڵ و خاشاک و رسووماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ و کرێچییەکانی سەرۆکایەتیمان.
بە قسەی شارەوانی هەولێر، دوای ئەو ماوەی دیاریکراوە، هیچ داشکاندنێک ئەنجام نادرێت.
لەو ئاگادارییەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کە 964 بینوویەتی دەڵێ، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هاوڵاتیان و هەموو ئەو کرێ گرتانە ئاگادار دەکاتەوە کە داشکاندنی رێژەی 20% لە سەدا بیست یان بۆ کراوە لە کرێی خۆڵ و خاشاک و ڕسووماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ و کرێچیەکانی سەرۆکایەتیەکەی.
کە رۆژی پێنجشەممە 29.1.2026 دوا وادە دەبێت بۆ لێخۆشبوونی رێژەی 20% دوای ئەو ماوە دیاریکراوە، هیچ داشکاندنێک ئەنجام نادرێت، بۆیە پێویستە قەرزە کەڵە بووەکان و مامەڵەکانتان پێش ئەو وادەیە جێبەجێ بکەن و سوودمەندبن لە داشکاندنەکە.