خۆپیشاندانەکانی ئێران تادێت فراوانتر دەبێت – وێنە؛ BBC
میدیاكانی ئەمریكا:
ترەمپ بیر لە هێرشكردنە سەر ئێران دەكاتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
میدیاکانی ئەمریکا بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی کۆشکی سپی، ئەمڕۆ یەكشەممە رایانگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک ئەمریکا بیر لە رێگەدان بە هێرش بۆ سەر ئێران دەکاتەوە.
تۆڕی بلومبێرگ لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە رایگەیاندووە، “ترەمپ بە جددی بیر لە رێگەدان بە هێرشکردنە سەر ئێران دەکاتەوە”.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە لای خۆیەوە بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریكا بڵاویكردەوە: “یەکێک لە بژارەکانی ترەمپ سەبارەت بە ئێران ناردنی ئامێرە بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ستارلینک”.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئیدارەی ترەمپ داوای زانیاری لە دەزگاکانی حکومەت کردووە سەبارەت بە وەڵامدانەوەی سنووردار بۆ دۆخی ئێران”، هەروەها، “ئیدارەی ترەمپ داوای زانیاری لەسەر هەندێك ئامانجی سەربازیی دیاریكراو و بژارە ئابوورییەکانیش کردووە”.
بەهۆی خۆپێشاندانەكەی ئەم رۆژانەی ئێران، ئەمریكاش چاودێریی بارودۆخی ئەو وڵاتە دەكات و تەنانەت سەرۆكی ئەمریكا پەیامی بۆ ئێران ناردووە، ئەگەر تەقە لە خۆپیشاندەران بكرێت، ئەوانیش هێرش دەكەنە سەر ئێران.