بەهۆى بەفرەوە پەکى کەوتبوو

هاتوچۆى گەشتیارى لە مەرزى کێلێ دەستى پێکردەوە

964+

وریا فەتاح

لە کاتژمێر 1ـى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆوە، هاتوچۆى گەشتیارى لە مەرزى کێلێوە دەستى پێکردەوە، بەڵام تائێستا هاتوچۆى بازرگانى لە مەرزەکە، وەستاوە.

عەباس عەزیز، بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین بە 964ـى وت،”لە کاتژمێر 1ـى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆوە، هاتوچۆى گەشتیارى لە مەرزى کێلێوە دەستى پێکردەوە و تائێستا دیارنییە هاتوچۆى بازرگانى کەى دەستپێدەکاتەوە، چونکە ئێمە لە دیوى خۆمانەوە رێگاکەمان پاککردووەتەوە، بەڵام لەودیوەوە بە تەواوەتى پاکنەکراوەتەوە”.

بەگشتى ماوەى 10 رۆژە بەهۆى بەفربارینەوە، هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى لە مەرزەکەوە وەستاوە، بەوتەى عەباس عەزیز، هەینى رابردوو هاتوچۆى گەشتیارى دەستیپێکردەوە، بەڵام دووبارە بەفرباری و هاتوچۆ پەکى کەوت.

بەفر؛ رێگاى مەرزى کێلێى داپۆشیوە

بەفر؛ رێگاى مەرزى کێلێى داپۆشیوە