گواستنەوەى تەرمەکان و کردنەوەى رێڕەوى ئارام
مەزڵوم عەبدى؛ وردەکارى ئاگربەست و کشانەوە لە شێخ مەقسود راگەیاند
964+
وریا فەتاح
بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، بە نێوەندگیری لایەنی نێودەوڵەتی گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ راگرتنی هێرشەکان لە شاری حەلەب و کشانەوەی هێزەکانیان.
بەپێی راگەیەندراوەکەى عەبدی کە لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ڕێککەوتنەکە ئامانجی پاراستنی هاوڵاتیانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەیە.
خاڵە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکە:
📍 ئاگربەست: راگرتنی دەستبەجێی شەڕ و کۆتاییهێنان بەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر دانیشتووانی ناوچەکە دەکران.
📍 کشانەوە و گواستنەوە: دەستەبەرکردنی رێڕەوێکی ئارام بۆ گواستنەوەی تەرمی قوربانییەکان، بریندارەکان، مەدەنییە گیرخواردووەکان و شەڕڤانان لە حەلەبەوە بەرەو ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.
📍 گەڕانەوەی ئاوارەکان: عەبدی داوای لە نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکان کردووە پابەندی بەڵێنەکانیان بن بۆ راگرتنی پێشێلکارییەکان و کارکردن بۆ گەڕانەوەی ئارامی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
📍 ستایشی خۆڕاگری: فەرماندەی گشتی هەسەدە ستایشی “خۆڕاگری” دانیشتووانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی کردووە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان کردووە.
ئەم پێشهاتە دوای چەند ڕۆژێک لە گەمارۆ و شەڕی قورس دێت لەو دوو گەڕەکەی شاری حەلەب کە زۆرینەی دانیشتووانیان کوردن.