میدیا عیراقیەکان وا دەڵین
سوودانی لە بەربژێری سەرۆکوەزیران لە بەرژەوەندی مالکی کشایەوە
964+
توانا نەقی
لە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق نزیک دەبینەوە و دوو لە رکابەرە سەرەکییەکان محەمەد شیاع سودانی و نوری مالکی بوون، ئێستا بەشێک لە میدیاکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویان کردووەتەوە کە سودانی لە بەرژەوەندی مالکی کشاوەتەوە.
ئەمشەو 10.1.2026 زۆربەی کەناڵە عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە کە محەمەد شیاع سودانی لە بەرژەوەندی نوری مالیکی لە کاندید بوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کشاوەتەوە و ئێستا مالیکی تاکە کاندیدی چواچێوەی هەماهەنگییە.
ئەوەی هەیە تائێستا چوارچێوەی هەماهەنگی هیچ راگەیەندراوێکی رەسمی نەبووە لەوبارەیەوە و هیچی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە.
کەناڵی ئای نیوزی نزیک لە گروپە چەکدارە شیعەکانیش دەڵێت، چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی نوری مالیکی دەستنیشان کردووە وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ئەم زانیارییە نوێیە پێچەوانەی ئەو زانیارییەیە کە دوێنێ کەناڵە عێراقییەکان بڵاویان کردبووەو رایانگەیاندبوو مالیکی و سودانی هەردووکیان لە پێشبڕکێکە کشاونەتەوە.