پاراستنى مەدەنییەکان مەرجە

تۆم باراک: داوا دەکەین هەردولا پابەندى ئاگربەست بن و “هەسەدە” لە حەلەب بکشێتەوە

964+

وریا فەتاح

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا وردەکاریی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن لە عەممان ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، واشنتۆن و عەممان جەخت لە کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە حەلەب دەکەنەوە.

بەپێى راگەیەنراوى تۆم باراک کە لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس بڵاوى کردووەتەوە، کۆبوونەوەکە بۆ هەماهەنگی بووە لەسەر پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا و دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە.

گرنگترین خاڵەکانی کۆبوونەوەکە:

📍 پرسی حەلەب: هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە ئاگربەست کردەوە و داوای “کشانەوەی ئاشتییانە”ی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)یان لە حەلەب کرد، بەجۆرێک کە پاراستنی مەدەنییەکان مسۆگەر بکرێت.

📍 ڕێککەوتنی ئازار: جەخت کرایەوە لەسەر جێبەجێکردنی دەستبەجێی رێککەوتننامەی 10ی ئازاری 2025، کە پێشتر حکومەتی سوریا و هەسەدە لەسەری ڕێککەوتبوون.

📍 دۆخی سوەیدا: باس لە بەردەوامی “نەخشەڕێگەی” کۆتاییهێنان بە قەیرانی سوەیدا و جێگیرکردنی بارودۆخی باشووری سوریا کرا، کە لە 16ی ئەیلوولی 2025دا پەسەند کرابوو.

📍 ئامانج: ئوردن و ئەمریکا دەیانەوێت لە رێگەی ئەم هەماهەنگییانەوە پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەتی سوریا بکەن بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان.

ئەمریکا داوای راگرتنی دەستبەجێی شەڕ لە حەلەب دەکات

ئەمریکا داوای راگرتنی دەستبەجێی شەڕ لە حەلەب دەکات