لە شێخ مەقسود 18 هاوڵاتى گیانیان بەخشیوە

روانگەی سووری: حەلەب و حومس خوێناوین

964+

وریا فەتاح

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ نوێترین ئاماری قوربانیانی شەڕ و پێکدادانەکانی چەند کاتژمێری رابردووی سووریای بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەیان کەس لە سەربازانی وەزارەتی بەرگری، هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی مەدەنی کوژراون و بریندار بوون.

بەپێی بەڵگەنامەکانی روانگەکە، وردەکاری قوربانییەکان بەم شێوەیەیە:

حەلەب: پێکدادان و تۆپبارانی گەڕەکەکان

لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان هێزەکانی وەزارەتی بەرگری سووریا و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید لە شاری حەلەب، 17 سەربازی وەزارەتی بەرگری کوژران.
بەهۆی تۆپبارانی هێزەکانی وەزارەتی بەرگری بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسوود بە چەکی قورس و مووشەک، 18 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان بەخشیوە، کە لە نێوانیاندا دوو ژن و سێ منداڵ هەن.

حومس: کردەوەی تیرۆریستی و ئەشکەنجەدان

لە بەردەم نەخۆشخانەی تایبەتی “کەندی” لە شاری حومس، چوار کەس لە پێکهاتەی عەلەوی (پزیشکێک، دوو پەرستار و ئەندازیارێکی ژن) لەلایەن کەسانی دەمامکدارەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوژران.
تەرمی هاووڵاتییەکی دیکەی پێکهاتەی عەلەوی لە نزیک شارۆچکەی “جب الجراح” لە رۆژهەڵاتی حومس بە کوژراوی دۆزرایەوە، دوای ئەوەی بۆ چەند ڕۆژێک بێسەروشوێن بوو.
هاووڵاتییەکی دیکەی عەلەوی لە ژێر ئەشکەنجەدا لە یەکێک لە گرتووخانەکانی “حکومەتی کاتیی سووریا” لە شاری حومس گیانی لەدەستدا.

دێرحافیر و سوەیدا

لە شاری دێرحافیر لە رۆژهەڵاتی حەلەب، پیاوێک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە و تۆپخانەکان گیانی لەدەستدا، هەروەها کچێکی تەمەن 10 ساڵان بەهۆی تۆپبارانی گرووپی “عەمشات” بۆ سەر ماڵەکەیان گیانی لەدەستدا.
لە سوەیدا، چەکدارێکی “بەرگری نیشتمانی” لە میحوەرێکی باکووری رۆژئاوای شارەکە، بە گولـلەی قەناسێکی سەر بە هێزەکانی حکومەت و هێزە هاوپەیمانەکانی کوژرا.

حەلەب؛ هۆشدارى لە تاوانى جەنگ دەدرێت

حەلەب؛ هۆشدارى لە تاوانى جەنگ دەدرێت