حاکم رزگار:
“هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە دەنگدانێکی ئازادـدا بەڕێوەناچێت”
964+
ژووری هەواڵ
حاکم رزگار دەڵێت، هەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆک کۆماری عێراق لە دەنگدانێکی ئازادـدا بەڕێوەناچێت، بۆیە خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید نەکردووە.
ئەمڕۆ هەینی 9.1.2026 رزگار محەمەدئەمین، دادوەری خانەنشینی دیاری کوردستان و عێراق خەڵاتی ماندێلای لەلایەن تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان پێبەخشرا، لە مەراسیمەکەدا پەیامنێری 964 پرسیاری ئەوەی لێکرد کە بۆ ئەمجارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید نەکردووە، ئەو وتی، “هەست دەکەم لە دەنگدانێکی ئازادـدا ناچێ بەڕێوە، ئەگەر حزب پشتیگیریت نەکات و کاندیدی حزب نەبی، بە دڵنیاییەوە سەرناکەوی، بۆیە خۆم کاندید نەکرد”.
81 کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کردووە و سێ کاندیدی بەهێز و دیاری کوردیش، فوئاد حسێن، نزار ئامێدی و مەلا بەختیارن.