"بژى بەرخودانێ رۆژاڤا"
هەولێر؛ بۆ پاڵپشتى لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە خۆپیشاندان ئەنجامدرا
+964
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
بۆ پشتگیرى لە بەرخودانى کوردانى شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، لە هەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدرا و داوا دەکەن هێرش و پەلامارەکانى سەر کوردانى حەلەب بوەستێندرێت.
خۆپیشاندانەکە بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتیان و کوردانى هەرچوار پارچەى کوردستان لەسەر شەقامى 60 مەترى بەڕێوە چوو.
لە خۆپیشاندانەکە دروشمى،”رۆژاڤا تەنیا نییە” و “بژى بەرخۆدانێ رۆژاڤا”، خۆپیشاندەران داوایان دەکرد، لەشکرکێشى بۆسەر گەڕەکەکانى شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، بوەستێندرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح