"2026 دەکەمە ساڵی خۆم"
گەیلان تاهیر دوای 10 ساڵ بە بەرهەمی نوێوە دەگەڕێتەوە
964+
ئاکام غەفور- سۆران
گەیلان تاهیر، هەر لە منداڵییەوە بە دەنگەخۆشەکەی هەوادارێکی زۆری لەخۆی کۆکردوووەتەوە و بڕیاریشیداوە ساڵی 2026 بکاتە ساڵی خۆی و دوای 10 ساڵ بێدەنگی بەرهەمی نوێ بڵاوبکاتەوە و دەڵێت، شانازی بە رابردوومەوە دەکەم.
دەربارەی ئەو ڤیدیۆیەی کە لە سەردەمی منداڵیدا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، لەگەڵ تاتڵیساس دەرکەوت و بە دەنگی سەرسامبوو وتی، ئێستاش خەڵک باسی دەکاتەوە و دەمناسن و هەستێکی خۆشم هەیە.
گەیلان سێ بەرهەمی نوێی ئامادەکردووە، بەڵام جارێ کاتی بڵاوکردنەوەی دیارینەکردووە و لەگەڵ دەمەتەقێش گۆرانی بۆ مایکی 964 دەڵێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح