حەلەب
تانک و زرێپۆش و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان
هێزەکانى ئاسایشى حەلەب: هێرشێکی فراوانمان تێکشکاند
964+
وریا فەتاح
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، هێرشێکی بەرفراوانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق و “حکومەتی کاتی”یان بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە تێکشکاندووە.
بەپێی بەیاننامەکە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ و دوای سێ رۆژ لە بۆردومانی بەردەوام بە تانک و موشەکی “گراد”، گروپە چەکدارەکان هەوڵیانداوە لە زەوییەوە پێشڕەوی بکەن.
هێرشەکە بە بەشداری زیاتر لە 60 تانک و زرێپۆش و هەزاران چەکدار و بە پاڵپشتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە.
هێزە ئەمنییەکانی حەلەب دەڵێن، لە میانی رووبەڕووبوونەوەکاندا لە تەوەرەکانی (ئەشرەفییە، کاستێلۆ و گۆڕستانەکان)، توانیویانە دەبابەیەک و 5 ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکبشکێنن، هەروەها 7 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیان خستووەتە خوارەوە و زیانی زۆری گیانیشیان لە هێرشبەران داوە.