تاوەکو ملیۆنێک دینار سزاکەیانە

زێدەڕۆییەکانی سەر شەقامی کۆرنیشی کەرکوک لابران و کاسبکارانیش سزا دەدرێن

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەمڕۆ دووەم رۆژ بوو هەڵمەتی نەهێشتی زێدەڕۆیی لەسەر شەقامەکانی کەرکوک لابران بە تایبەتیش شەقامەکەی کۆڕنیشیان پاککردەوە و کاسبکارەکانیشیان رادەستی پۆلیس کرد بۆئەوەی رێکاریان لەبەرامبەر بگیرێتە بەر.

سالم یونس، کاسبکارێکی سەوزەفرۆشە لەسەر شەقامی کۆرنیش لە گەڕەکی دۆمیز بە 964ـی وت، لە دوای ئەو بڕیارەی قائیمقامیەتەوە سەوزە و میوەفرۆشەکاننزیکەی 15 ملیۆن دیناریان زەرەرکردووە.

وتیشی ” بە شۆفڵ ئەشیاکانمان باردەکەن و دەیبەن فڕێیدەدەن، خوا لێیان قبوڵ ناکات واتان بە ئێمە کرد، لە دوێنی تاکو ئەمڕۆ تەنیا من پێنج ملیۆن دینارم زەرە کردوە “.

یەحیا نورەدین بەرپرسی زێدەڕۆییەکانی کەرکوکیش بە 964ـی وت، لە دوێنێوە بەهاوبەشی لەگەڵ لیژنەی رێکخستنی ناوشار، بڕیاریاندا هەڵمەتی لابردنی و دەستبەرداگرتن بۆ سەر ئەو عەرەبانە و ماتۆرە سێ تایانە ئەنجام بدەن کە شۆستە و شەقامە سەرەکیەکانیان داگیرکردوە.

وتیشی “هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی کۆتایی بەو دیاردەیە دەهێنین” .

ئاماژەی بەوەشکرد پۆلیسی هاتوچۆش دەست بەسەرماتۆڕەکاندا دەگەرێت، عەرەبانەکانیش لە شوێنی خۆیان تێکدەشکێندرێن.

روونیشیکردەوە سزا دارایی کاسبکارەکان لە 250 هەزار تاوەکو ملیۆنێک دینار و پاشانیش دەدرێن بە دادگا، وتیشی “شوێنمان بۆیان دابینکردوە چونکە ئێمە عەلوەی نمونەییمان هەیە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

لە گەڕەکی هەڤاڵان شۆستە و شەقامەکان لە زێدەڕۆیی پاکدەک...

لە گەڕەکی هەڤاڵان شۆستە و شەقامەکان لە زێدەڕۆیی پاکدەکرێنەوە

له‌ چه‌مچه‌ماڵ زێدەڕۆییەکانی سەر موڵکی گشتی لادەبرێ...

له‌ چه‌مچه‌ماڵ زێدەڕۆییەکانی سەر موڵکی گشتی لادەبرێت