لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرەی هەرێم
لە ئەمڕۆوە سەردانی حەج و عومرە بكەن
ئەو كۆمپانیایەی دەیەوێت كەلوپەلی حاجییان بهێنێتەوە با تەندەر وەربگرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان، تەندەر بۆ كۆمپانیاكان رادەگەیەنێت، ئەوانەی ئامادەییان هەبێت كەلوپەلی حاجییان ماڵی خوا لە سعودیەوە بهێننەوە هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە و داوا لە سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ده‌یه‌وێت به‌شداربێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی هێنانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی حاجییان له عه‌ره‌بستانی سعودیه له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆزه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ گشت پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، ده‌توانن لە ئەمڕۆ چوارشه‌ممەوە 7.1.2026 سه‌ردانی به‌شی یاسایی و گرێبه‌سته‌كان له بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومڕه بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ته‌نده‌ر.
ئەوەشیان راگەیاندووە، دواكات بۆ وه‌رگرتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌نده‌ر كاتژمێر (11)ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممەی داهاتوو 18.1.2026 دەبێت.