نرخی نەوت زیاتر دابەزی
بۆ ئەمڕۆ 60 دۆلارە
نرخی نەوت تا دێت دادەبەزێت
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی لە دەستپێکی ساڵی تازەدا نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد، لە نرخانەی بەردەوامە و بۆ ئەمڕۆش نرخی نەوت هاتووەتە خوار 61 دۆلار و بەردەوامە لە دابەزینەکانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7.1.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە بە 60 دۆلار و 01 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی 0.69% دابەزیوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بە 56 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش 0.88% دابەزیوە.
نرخی نەوت زیانی ساڵانەی نزیکەی 20% تۆمار کرد لە ساڵی 2025، وەبەرهێنەرانیش چاوەڕێی پێشهاتەکانی هاوسەنگی خواست و دابینکردنی جیهانی دەکەن لە ساڵی تازەدا.