ئاگرەکەی كارگەی چپس لێیان نزیكە

بەڕێوەبەری قوتابخانەكەی پیرزین بووەتە پاسەوان

964+

ئەحمەد شەمزین

محەمەد نەبی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی زەنگ لە كۆمەڵگەی پیرزینی نزیك هەولێر، دەڵێت لە بەیانییەوە پاسەوانی قوتابخانەكەیەتی و ئەمڕۆش دەوامیان نەكرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 6.1.2025 ئاگرێكی گەورە لە كارگەی چپسی ماركۆ لە پیرزین كەوتەوە و دوای هەشت سەعات لە كۆنتڕۆڵكردنی، كەچی ئەمشەو ئاگرەكە سەریهەڵدایەوە و هێشتا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

قوتابخانەی زەنگ نزیكی كارگەكەیە و بەڕێوەبەرەكەی وەك خۆی بە 964ی وت، لە بەیانییەكی زووەوە لە بەردەم قوتابخانەكەیەتی و چاودێریی بارودۆخەكە دەكات، چونكە مەترسی لەسەر قوتابخانەكەش هەیە.

وتیشی، ئەمڕۆ دەواممان نەكرد، بەڵام سبەی دەوام دەكەین و رەنگە دەمامك بەسەر قوتابییەكان دابەش بكەین لە ترسی بۆنی پیس و دووكەڵی ئاگرەكە، كە بە تەواوی قوتابخانەكەی تەنیوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاگرەکەی پیرزین دەوامی قوتابخانەیەکی راگرت

ئاگرەکەی پیرزین دەوامی قوتابخانەیەکی راگرت