"ملیۆنێک ئێرانی و عێراقی کوژراون"

سەعاتی سفر لەگۆڕەپانی ئاهەنگەکان؛ سەدام بۆچی لەوێ تەقەی دەکرد؟

964+

ژووری هەواڵ

سەعاتی سفری ئەمجارە بە مەیدانی و دوور لە ستۆدیۆ، لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکانی بەغدا پێشکەش دەکرێ، توانا نەقی و میوانە لێوەشاوەکەی، باسی گۆڕەپانەکە و هەموو ئەو هۆکارانە دەکەن، وای لە رژێمی بەعس کردووە لە ساڵی 1976 بناغەی بکەن.

ئەو شمشێر و سەرەشرانەی لە گۆڕەپانەکە دروستکراون، لەلایەن کۆمپانیایەکی بەریتانی و ئەڵمانییەوە بناغەکراون، پاسەوانی کۆماری، و هێزی تایبەت بەردەوام لەو گۆرەپانە بینراون، وەک نیشاندانی هێزی سەربازی، ئەو گۆرەبانە لە تەنیشیت ناوچەی سەوزە.

توانا نەقی لەبارەی تەقەکردنەی سەدام و تێپەڕینی بە ئەسپەکەی لە ناو گۆڕەپانەکە پرسیاری لە عەقید ئەسعەد، راوێژکارە سەربازییەکەی 964 کرد و ئەو وتی، ئەوکاتە نمایشێک بوو ئەگینا لە راستیدا سوپای عێراق رووخا بوو، وە رێکخراو نەبوو، وە خۆشیی دەیزانی لە کۆتاییدایە و شۆیی دەکرد.

لە ئەسنای پڕۆگرامەکە تیشک دەخرێتە سەر شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، عەقید سەلام ئەسعەد دەڵێ، زیاتر لە ملیۆن کەس لەنێوان هەردولا کوژراون، کە ئێران بە رابەرایەتی ئایەتوڵا خومەینی و ئەحمەد حەسەن بەکرد، دژایەتی یەکتریان دەکرد، بەڵام لە سەردەمی سەدام بەزاندنی خاک دەستی پێکرد

سەعاتی سفر.. فڕۆکەی جێڕاڵ فۆرد بڕوا ڤەنزیۆلا دەکەوێ

سەعاتی سفر.. فڕۆکەی جێڕاڵ فۆرد بڕوا ڤەنزیۆلا دەکەوێ

سەعاتی سفر.. دۆشکەی ئەمنەسوورەکە دژە فڕۆکەیە

سەعاتی سفر.. دۆشکەی ئەمنەسوورەکە دژە فڕۆکەیە