لە یەک ساڵدا

زیاتر لە 16600 منداڵ لە نەخۆشخانەی هەولێر لەدایک بوون

964+

شۆڕش قادری

ساڵی رابردوو لە هەولێر زیاتر لە 16 هەزار و 600 منداڵ لە نەخۆشخانە لەدایکبوون، کە زیاتر لە نیوەیان کوڕن.

نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاریی هەولێر لە خشتەیەکدا ئامار و داتای ساڵی 2025ـی نەخۆشخانەکەی بڵاوکردووتەوە و نووسیویەتی،  ساڵی رابردوو 75 هەزار و 607 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و لەو ژمارەیە 35 هەزار و 417ـیان داخل کراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو ساڵەدا 16 هەزار و 676 منداڵ لە نەخۆشخانەکە لەدایکبوون، کە هەشت هەزار و 417ـیان کوڕ و هەشت هەزار و 259ـشیان کچن.

ئامارەکە بەوردی لە خوارەوە دانراوە؛

زیاتر لە 16600 منداڵ لە نەخۆشخانەی هەولێر لەدایک بوون

1869 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانی هەولێریان کردووە

1869 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانی هەولێریان کردووە