نەریتێکی پیر و پێشینانە

پزیشکێک “بەکارهێنانی سیر بۆ نەهێشتنی ئازاری گوێچکە ترسناکە”

964+

فەرهاد حەسەن

لە هەولێر بە دەستووری پیر و پێشینیان بەشێک لە هاوڵاتیان تاوەکو ئێستاش بڕوایان وایە کە بەکارهێنانی سیر ئازاری گوێچکەکان ناهێڵێت، بەڵام پزیشکێکی پسپۆڕ دەڵێت، ئەم بەکارهێنانە زۆر ترسناکە، چونکە دەبێتە هۆی سووتان و هەوکردنی گوێچکە و کاریگەریش لەسەر هەستی بیستن دروستدەکات.

د.کوردین قاسم، پزیشکی پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ بە 964ـى وت، لەم ماوەیەدا نزیکەی 30 حاڵەتی لەم شێوەیە هاتووەتە لای، کە کەسانی بەتەمەن بوونە و سیرییان خستووەتە ناو گوێچکەیان بۆ ئەوەی ئازاریان نەمێنێت.

دەڵێت “ترسناکی ئەم کارە لەوەدایە کە کەناڵی گوێ دەگیرێت ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاستی بیستن دروستدەکات.

نموونەیەک باسدەکات کە ژنێکی بەتەمەن سەردانی کردووە و بەهۆی باکارهێنانی سیر هەستی بیستنی کەم بوبوو دەڵێت “کە گوێم پشکنی بینم ئەم تەنە نامۆیە لەناو گوێچیەتی پێموت خۆ سیرت نەخستۆتە ناو گوێچکەت، وتی چۆنت زانی !”

ئەم پزیشکە ئاماژە بەوەدەکات کە لە رووی پزیشکییەوە بەکارهێنانی سیر بۆ ناو گوێچکە نەگونجاو و مەترسیدارە چونکە ئەگەر سیر خۆی مایەی خێر و لادەری چەندین دەرد بێت، بەڵام کە لە شوێنێک بە هەڵە بەکارهێندرا دەبێتە مایەی نەگبەتی و دەرد.

روونیدەکاتەوە کە سیر مادەی وەکو (ئەلیسین)ی تێدایە کە گوێچکە ئەسوتێنێ (سوتانی کیمیاوی) ئەیڕوشێنێ و سووری دەکاتەوە و تووشی هەوکردنیشی دەکات، جا ئەو کاسانەش کە شەکرەیان هەبێت ئەوە زۆر خراپترە.

پزیشکێکی کورد نەشتەرگەری دڵ بەبێ بەنجی عام بۆ نەخۆشەکا...

پزیشکێکی کورد نەشتەرگەری دڵ بەبێ بەنجی عام بۆ نەخۆشەکانی ئەنجام دەدات

پزیشکێکى گەورەى عێراقى لە رووداوەکەى کوت گیانى لەدەست...

پزیشکێکى گەورەى عێراقى لە رووداوەکەى کوت گیانى لەدەستداوە

لە هەولێر پزیشكێك قالۆنچكەیەك لە گوێی منداڵێك دەردەهێ...

لە هەولێر پزیشكێك قالۆنچكەیەك لە گوێی منداڵێك دەردەهێنێت