" خۆشمدەوێیت پیاز خۆرەکەم"

پیاوێک چەپکەپیازی بۆ هاوسەرەکەی کردە دیاری

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

ئیدی دنیایە و هەموو شتێکی تێدایە، چەپکەپیازیش لەبری چەپکەگوڵ لە پیاوێکەوە بۆ هاوژینەکەی کرایە دیاری و لەسەریشی نوسی، خۆشمدەوێیت پیاز خۆرەکەم.

بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لەلایەن گوڵفرۆشێکی هەولێرەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە، دەردەکەوێت چەپکێک پیازیان رازاندووەتەوە هاوشێوەی چەپکە گوڵەکان، پەیامنێری 964 خۆی گەیاندە لای گوڵفرۆشەکە و پێی وتین، ئەمە عەلاگەیەک پیاز بوو، لەلایەن پیاوێکەوە بۆمان هێنرا و وتی، بۆمبەکەنە چەپکێک دەیکەمە دیاری بۆ هاوسەرەکەم حەزی لە پیازە.

وادیارە سەردەمەکەی گۆڕاوە و ئێستا هەر گوڵ ئامرازی رۆمانسیەت و خۆشەویستی نییە، وەک گوڵفرۆشەکە باسی دەکات، ئێستا فراولە و لالەنگی و کاهووش دەهێنن بیکەینە چەپکەگوڵ.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

گوڵفرۆشەکانی عەنکاوە سەرقاڵی ئامادەکردنی دیارییەکانن...

گوڵفرۆشەکانی عەنکاوە سەرقاڵی ئامادەکردنی دیارییەکانن بۆ بابەنوئێل