چوون و هاتنەوە و مانەوەش بەلاشە

بازرگانانی هەولێر دەتوانن بەشداریی پێشانگەی مۆدە و جلوبەرگ بكەن لە توركیا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پێشانگەیەكی جلوبەرگ و مۆدە لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا دەكرێتەوە، بازرگانانی هەولێریش دەتوانن بەشداریی بكەن.

كامەران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بە 964ی راگەیاند، چوارەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بۆ جلوبەرگ و مۆدە لە شاری ئەنقەڕە دەكرێتەوە، كە لە ماوەی نێوان 11 تا 13.2.2026 بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، “دەرفەت هەیە بۆ بازرگانان و خاوەنکارانی هەولێر، ئەوانەی ئەندامن لە ژوورەکەمان و لەو بوارانەی دیاریكراوە كاردەكەن، دەتوانن بەشداریی بكەن.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی خوازیارن بەشداربن لە پێشانگەكە، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر – بەشی پەیوەندییەکان بکەن، بۆ ئەوەی ئاسانكارییان بۆ بكرێت، بەڵام تا 15ی ئەم مانگە دەرفەت هەیە بۆ پێشكەشكردنی داواكاری.

كامەران محەمەد ئۆفەری ئەوەشی باسكرد، ئەوانەی بەشداریی دەكەن، چوون و گەڕانەوەیان بە فڕۆکە دەبێت، یەک شەو هۆتێل و گواستنەوەیان لە فڕۆکەخانە بۆ هۆتێل و پێشانگەکە، هەمووی لە ئەستۆی رێکخەری پێشانگاکە دەبێت و بەخۆڕاییە.

لە هەرێمی كوردستان و بە تایبەتی لە هەولێر، ژمارەیەكی زۆر بازرگان و خاوەنكار لە بواری جلوبەرگ و مۆدە و كۆزمەتیك كار دەكەن و كەلوپەلی توركیاش بەشێكی سەرەكیی بازاڕی كوردستان و عێراق پێكدەهێنێت.

ژووری بازرگانیی هەولێر چەند یاداشتێكی لەیەكگەیشتن لە ...

ژووری بازرگانیی هەولێر چەند یاداشتێكی لەیەكگەیشتن لە ئیمارات واژۆ دەكەن