لە پارێزگای کەرکوک

تەرمێک لە لێواری بەنداوی خاسە دۆزرایەوە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

تەرمێک لەلێواری بەنداوی خاسە لە نزیک گوندی کۆچەک سەربە پارێزگای کەرکوک لەلایەن چەند ماسیگرێکەوە دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، درەنگانی شەوی رابردوو ئاگادارکراونەتەوە لەوەی کە لەنزیک بەنداوی خاسە تەرمێک بینراوە، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی نەهێشتی تاوانی بنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیر دەچنە شوێنەکە و تەرمەکە هەڵدەگرنەوە و رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوکی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکە لەلایەن چەند ماسیگرێکەوە دۆزراوەتەوە، دەرکەوتووە ماوەیەکی زۆر لەو شوێنە ماوەتەوە و شێواوە و بۆنی کردووە و تا ئێستا نەزانراوە کە لە رەگەزی نێرە یان مێیە.

لێکۆڵینەوەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لەو بابەتە دەستیپێکردووە و تەرمەکەش هێشتا لە پزیشکی دادی کەرکوکە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

تەرمی هاوڵاتییەک لە کەرکوک لە بەردەم ماڵێک دۆزرایەوە

تەرمی هاوڵاتییەک لە کەرکوک لە بەردەم ماڵێک دۆزرایەوە

تەرمی گەنجێکی   25ساڵ گەیەندرایە پزیشکی دادی کەرکوک

تەرمی گەنجێکی 25ساڵ گەیەندرایە پزیشکی دادی کەرکوک