رەزامەندی قەرزی خانوبەرەشیان بۆ وەرگیراوە

حکومەتی عێراق پارچە زەوی یان شوێنی نیشتەجێبوون بۆ رزگاربووانی ئێزدی تەرخان کردووە

964+

فەرهاد حەسەن

حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بۆ بۆ رزگاربووانی ئێزدی لە دەستی داعش پارچە زەوی یاخود یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ تەرخان بکات و رەزامەندیشی پێداون کە بتوانن قەرزی خانوبەرەش وەربگرن.

د.خەڵەف سنجاری، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییەکان بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2023 توانیویانە رەزامەندی بۆ ئەو مادە یاساییە بەدەستبهێنن کە تایبەتە بە پێدانی پارچە زەویی نیشتەجێبوون لەگەڵ قەرزی خانوبەرە بۆ رزگاربووانی ئێزدی لە دەستی داعش یاخود دابینکردنی یەکەیەکی نیشتەجێبوونی بێبەرامبەر بۆیان.

ئاماژەی بەوەکردووە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 300 پارچە زەوی نیشتەجێبوون دراوە بە ڕزگاربووان و کارکردنیش بەردەوامە بۆ تەواوکردنی رێکارەکان، بۆ ئەوەی ئەوانەی ماون وەریبگرن.

روونیکردووەتەوە، لەگەڵ بەڕێوەبەری کاروباری رزگاربووان لەسەر خەتن بۆ ئەوەی ئەوانەی ماون زەویان پێبدرێت لێی سوودمەند بن بەڵام دەڵێت “بەداخەوە پارێزگاری نەینەوا وەکو پێویست بەدەم ئەم مافە یاساییەی رزگاربووان نەهاتووە بۆ دابینکردنی پارچە زەوییەکان”.

دووپاتیدەکاتەوە، لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ دەستەبەرکردنی مافی رزگاربووانی ئێزدی.

لە شنگال بۆ یەکەمجار لقێکی بانکی رەشید دەکرێتەوە

لە شنگال بۆ یەکەمجار لقێکی بانکی رەشید دەکرێتەوە

سودانی قەرەبووی خاوەن دوکانە سووتاوەکانی کەمپی باجدکە...

سودانی قەرەبووی خاوەن دوکانە سووتاوەکانی کەمپی باجدکەندالا لە زاخۆ دەکاتەوە