هەواڵەکان
بەنداوى سماقوڵى بەرەکەتى بۆ راوچییەکان هێناوە و داڕمانى گردێکیش دوو هەزار ماڵى بێ ئاو کرد
964+
ژووری هەواڵ
سەرڕێژبوونی بەنداوی سماقوڵی بەهۆی شەپۆلی باران و بەفری ئەم دواییە، خێر و بەرەکەتی بۆ راوچییانی ناوچەکە هێناوە، لەگەڵ تێپەڕبوونی ئاوەکە بەسەر دەرچەی سەرڕێژەکەدا، سەدان ماسی لەگەڵ شەپۆلەکان دەکەونە خوارەوە و ڕاوچییەکانیش لەوێدا کەمینیان بۆ داناون.
بەنداوى سماقوڵى بەرەکەتى بۆ راوچییەکان هێناوە
داڕمانی گردێك لەسەر رێگای هامڵتۆن لە سۆران، دوو بۆری سەرەکی ئاوی شکاند و نزیكەی دوو هەزار ماڵی گەڕەکەکانی کەورین و جوندیانی بێ ئاو کردووە.
گردێک داڕما و رێگای هامڵتۆنی هەڵتەکاند
سەرەڕاى ئەوەى پشدەر، سێیەم گەورەترین قەزای سلێمانییە، بەڵام تەنیا دوو ئامێری ATMم بۆ مووچەخۆرانی تەرخان کراوە. ئەم کەمییەی ئامێرەکان وایکردووە فەرمانبەران رۆژانە لە قەرەباڵغییەکی بێشووماردا بمێننەوە.
قەزاى پشدەر؛ لە قەیرانى موچەوە بۆ قەیرانى ATM
لە شارەوانی کەلار مامەڵەی هاوڵاتییان پەکیکەوتووە، چونکە هیچ کەسێک نییە واژۆ لەسەر نووسراوەکان بکات. سەلام عوسمان، کە بە وەکالەت سەرۆکی شارەوانی بوو، بە 964ی راگەیاند؛ فەرمانی بەڕێوەبردنی پۆستەکەی تەنیا تا کۆتایی ساڵی 2025 بووە و ئێستا “دەسەڵاتی واژۆکردنی” نەماوە.