بەغدا و سلێمانی لە پێشەوەن

لە ساڵی 2025دا 182 پێشێلکاری دژی رۆژنامەنووسان تۆمارکراون

964+

وریا فەتاح

کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە ئازادیی رۆژنامەگەری لە عێراق (PFAA) ، راپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت؛ لە پێشێلکردن و مەترسى بۆسەر رۆژنامەنوسان، بەغدا یەکەمە و سلێمانى دووەمە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ماوەی ساڵی رابردوودا 182 پێشێلکاری جۆراوجۆر بەرامبەر رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندن ئەنجامدراون.

کۆمەڵەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هەرچەندە ژمارەی پێشێلکارییەکان بەراورد بە ساڵی پێشتر کەمیکردووە، بەڵام “جۆری پێشێلکارییەکان” مەترسیدارتر بوون.

ئاماری پێشێلکارییەکان لە ساڵی 2025:

ڕێگریکردن لە ڕووماڵ: 53 حاڵەت (بەرزترین ڕێژە).
دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردن: 34 حاڵەت.
داوای یاسایی دژی رۆژنامەنووسان: 28 حاڵەت.
هێرش و رێگری لە کارکردن: 22 حاڵەت.
پێشێلکارییەکانی دەستەی راگەیاندن و گەیاندن (CMC): 21 حاڵەت.
هەڕەشە و تۆقاندن: 7 حاڵەت.
راگرتنی پەخش: 4 حاڵەت.
کوشتن و هەوڵی تیرۆرکردن: 2 حاڵەت.

بەغدا و سلێمانى زۆرترین پێشێلکاریان بەرامبەر رۆژنامەنوسان کردووە

لە رووی جوگرافییەوە، زۆرترین پێشێلکاری لەم سێ شارە تۆمارکراون:

1. بەغدا: 62 حاڵەت.

2. سلێمانی: 22 حاڵەت.

3. بەسرە: 19 حاڵەت.

کێ پێشێلکارییەکان دەکات؟
راپۆرتەکە پەنجە دەخاتە سەر چەند لایەنێک و دەڵێت:

حکومەت: هەوڵی داوە سەکۆکانی ئازادی بچووک بکاتەوە و یاسا کۆنەکانی سەردەمی دیکتاتۆریی بۆ سزادانی رۆژنامەنووسان بەکارهێناوە.
هێزە ئەمنییەکان: بەردەوام بوون لە بەکارهێنانی “شێوازی پۆلیسی”، ئەشکەنجەدان و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی رۆژنامەوانی.
دەستەی راگەیاندن و گەیاندن (CMC): بەبێ بوونی دەسەڵاتی یاسایی، چەندین ماڵپەڕ و بەرنامەی تەلەفزیۆنییان داخستووە و قەدەغە کردووە.

کۆمەڵەکە دەڵێت ساڵی 2025 ساڵی “فشارێکی بێپێشینە” بووە بۆ سەر میدیاکاران و دەزگاکانی دەوڵەت وەک ئامرازێک بۆ “ئیبتزاز” و بێدەنگکردنی دەنگە ناڕەزایەکان بەکارهێنراون.

لە شەڕەکەى لالەزار پێشێلکارى مافى مرۆڤ تۆمارکراوە

لە شەڕەکەى لالەزار پێشێلکارى مافى مرۆڤ تۆمارکراوە