دەربەندیخان 5 مەتر، دوکان 4 مەتر دهۆک 41 سانتیمەتر زیادیان کردووە

وەزارەتی کشتوکاڵ دوایین زانیاری لەسەر بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستانم دوایین زانیاری لەسەر بەنداوەکانی هەرێم و ئاستی بەرزبوونەوەی ئاو بەهۆی بارا ن بەفرەوە  ئاشکرا دەکات و دەڵێت بەگشتی ئاستێکی باشیان لە کۆگاکردنی ئاو، تۆمارکرد.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا بارانبارین لە زۆربەی دەڤەرەکان دوو تاوەکو سێ بەرامبەر زیاتری ساڵی پار باریوە و بەفریش ناوچەیەکی فراوانی گرتووەتەوە، بەمەش رێژەیەکی باش داهاتی ئاوی لە سەرچاوەکانەوە زیادکرد و کۆگاکردنی ئاو لە بەنداوەکان ئاستێکی باشیان تۆمارکرد.

دەشڵێت “لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە نیو ملیار مەتر سێجا ئاو کۆگاکراوە، دەربەندیخان پێنج مەتر و دوکان چوار مەتر ئاستی ئاو زیادیکردووە”.

بەنداوی دهۆک یەک ملیۆن مەتر سێجای کۆگاکردوە و 41 سانتیمەتر زیادیکردووە، گۆمەسپان داهاتی یەک ملیۆن مەتر سێجا بووە و یەک مەتر ئاستی ئاو زیادیکردووە.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتەکە، بەنداوە بچووک و مامناوەندەکانیش لە سنووری گەرمیان، سلێمانی، هەولێر و دهۆک کە توانیان بە سەلامەتی شەپۆلی لافاوەکە تێپەڕێنن، زۆربەیان پڕبوون ئەوانی دیکەش زیادیانکردووە و ئاویان گلداوەتەوە.

بەنداوەکانی دوکان و دەربەیدیخان 100 ملیۆن مەترسێجا ئاوی...

بەنداوەکانی دوکان و دەربەیدیخان 100 ملیۆن مەترسێجا ئاویان کۆگا کردووە

ھەموو بەنداوەکانی گەرمیان سەرڕێژیان کرد

ھەموو بەنداوەکانی گەرمیان سەرڕێژیان کرد

دوای 10 رۆژ پردەکەی گەلی عەلی بەگ کرایەوە و  بەنداوەکانی...

دوای 10 رۆژ پردەکەی گەلی عەلی بەگ کرایەوە و بەنداوەکانیش ئاوی باشیان خەزن کردووە