خەریکی دابینکردنی باڵەخانەن

لە شنگال بۆ یەکەمجار لقێکی بانکی رەشید دەکرێتەوە

964+

فەرهاد حەسەن

لە شنگال، کار لەسەر کردنەوەی لقێکی بانکی رەشید دەکرێت، رەزامەندی سەرۆک وەزیران و داراییشی بۆ وەرگیراوە، ئێستاش خەریکی دابینکردنی باڵەخانەن بۆ بانکەکە.

ئەم زانیاریانەی سەرەوە د.خەڵەف سنجاری، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییەکان بڵاویکردەوە و دەڵێت، سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی رەزامەندیان لەسەر کردنەوەی لقی بانکەکە لە قەزای شنگال داوە، بەمەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاریی بانکی و قەرز و پێشینەکان بۆ هاوڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە کردنەوەی ئەم بانکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ناوچەکە و بەرەوپێشبردنی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لەوێ.

دەشڵێت “ئێمە بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون بۆ گرنگی گەڕانەوەی بانکەکە بۆ شنگال بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، لەئێستاشدا لەگەڵ فەرماندەی پۆلیس شنگال کار لەسەر دابینکردنی باڵەخانەیەکی گونجاو دەکەین بۆ بانکەکە.

بانکی رەشید تا 30 ملیۆن قەرز دەدات بە هاوڵاتیان بۆ سیستم...

بانکی رەشید تا 30 ملیۆن قەرز دەدات بە هاوڵاتیان بۆ سیستمی سۆلار  

لە رێگەی ئەلیکترۆنی داوای قەرز لە بانکی رەشید بکەن

لە رێگەی ئەلیکترۆنی داوای قەرز لە بانکی رەشید بکەن