قاسم سولێمانى، فەرماندەى پێشوى سوپاى قودس
"ژەنەڕاڵى تارمایى"
شەش ساڵ بەسەر کوژرانى قاسم سولەیمانى دا تێپەڕى
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ شەممە، 3ی کانوونی دووەمی 2026، شەش ساڵ بەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی تێدەپەڕێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 3.1.2020، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە رێگای فڕۆکەخانەی بەغدا هەریەکە لە قاسم سولێمانى و ئەبو مەهدی موهەندیس، کوژران، ئەمە ئەو هەواڵەبوو کە بەرەبەیانى ئەو رۆژە پنتاگۆن رایگەیاند.
هەر ئەوکات، پنتاگۆن رایگەیاند، بۆردومانەکە بە چاودێری و سەرپەرشتی دۆناڵد ترەمپ بووە و و سوپای ئەمریکاش ئامادەیە. تارانیش وتى،” تۆڵە دەکەینەوە”.
“مێشکی بیرکەرەوە”، “کاریزما”، “پیشەگەر و کارزان” و ” شەیتان و شەیتان سیفەت” و “ژەنەڕاڵى تارمایى”، ئەمانە ژمارەیەک لەو وەسفانە بوون کە یار و نەیارەکانى لەبارەى سولەیمانییەوە، بەکاریان دەهێنا
کوژرانی سولەیمانی و موهەندیس قۆناغێکی نوێی لە ململانێی نێوان تاران و واشنتن لەسەر خاکی عێراق دەستپێکرد، دوای شەش ساڵ، هێشتا لێکەوتە سیاسی و سەربازییەکانی ئەو هێرشە لەناو کێشە ناوخۆییەکانی عێراق و هاوکێشە هەرێمییەکاندا بە روونی دەبینرێن، بەتایبەت لە پرسی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.
ئەم یادە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە چەندین بەرەی جیاوازدا بەردەوامییان هەیە.