پاکردنەوە وراماڵینی بەفری رێگایەک لە سۆران.وێنە.وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە.
بۆ قوتابیانى قۆناغى یەکەم
بەهۆى بەفرەوە خوێندن لە زانکۆى سۆران دەبێتە ئۆنلاین
964+
وریا فەتاح
بەهۆی نالەباریی کەش و هەوا و لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی و تەندروستیی خوێندکاران، ئەنجومەنی زانکۆی سۆران بڕیاریدا، کە خوێندنی خوێندکارانی قۆناغى یەکەمی بەشە زانستییەکانی سەرجەم فاکەڵتییەکانی زانکۆی سۆران، بۆ ئەم هەفتەیە، بکرێتە ئۆنلاین.
لە 3.1.2026 تا 8.1.2026، خوێندن ئۆنلاینە.
زانکۆکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردووەتەوە، بەشە زانستییەکانی سەرجەم فاکەڵتییەکان، کات و خشتەی بەڕێوەچوونی وانەکان بەگوێرەی ئەم پێشهاتە تازەیە ئامادە دەکەن و بۆ قوتابییان رەوانە دەکرێت.
روونیشى کردووەتەوە، ئەم بڕیارە تەنیا تایبەتە بە قوتابیان، دەوامی کارگێری فەرمانبەرانی زانکۆ ئاسایە.