لە یەک مانگدا نزیکەى 2500 منداڵ لە دهۆک لەدایکبوون
هەولێر پشکی شێری بەرکەوتووە و لە هەڵەبجە و گەرمیانیش دووانە و سێیانە هەبوون
لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا؛ 57 منداڵ لە چوار شاری هەرێم لەدایکبوون
964+
ژێوار خدر
لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێی دا، لە نەخۆشخانەکانی منداڵبوونی هەولێر، هەڵەبجە، کۆیە و گەرمیان، 57 حاڵەتی لەدایکبوون تۆمارکراون، زۆرترین رێژەی لەدایکبوون لە هەولێر بووە و لە هەڵەبجەش دایکێک بە سکێک سێ منداڵی بووە.
بەپێی ئەو ئامارانەی 964 لە نەخۆشخانەکانەوە دەستیکەوتوون، لە نەخۆشخانەی فێرکاریی منداڵبوونی هەولێر، 37 منداڵ لەدایکبوون، لەو ژمارەیەش 27یان بە سروشتی کە 16 کچ و 11 کوڕ بوون لە دایکبوون، و 10 منداڵیشیان بە نەشتەرگەری لەدایکبوون کە حەوتیان کچ و سێیان کوڕ بوون، هاوکات لە هەڵەبجە نۆ منداڵ لەدایکبوون کە حەوتیان کچ و دووانیان کوڕن، یەکێک لە دایکەکانیش بە سکێک سێ منداڵی بووە.
لە سنووری گەرمیانیش، حەوت منداڵ لەدایکبوون کە چواریان کچ و سێیان کوڕن، دکتۆرە پەیمان ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب بە 964ـی راگەیاند، لەو حەوت منداڵە دووانیان دووانەن، لە قەزای کۆیەش چوار منداڵ کە سێ کوڕ و کچێکن لەدایکبوون.