غازی سۆپا خەریکبوو کۆتایی بە ژیانی دایکێک و چوار منداڵ بهێنێت
964+
دەریا ئەحمەد- کۆیە
کەمێک لەمەوپێش لە گوندی کارێزەی ناحیەی شۆڕش غازی سۆپا دۆخی تەندروستی دایکێک و چوار منداڵی تێکدا، ئەگەر زوو فریا نەکەوتنایە دوور نەبوو گیان بسپێرن.
کاتێک باوکەکە چووەتە ماڵەوە دەبینێت دایکەکەوە هەر چوار منداڵەکە بووراونەتەوە، زوو گەیاندوونی بە نەخۆشخانەو لەوێ فریایان کەوتوون.
نەبەز حەمە خان جێگری بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی تەقتەق بە 964ـی وت: دایکەکەوە چوار منداڵەکە کاتێک گەیەندرانە نەخۆشخانە ژیانیان کەوتبووە مەترسییەوە، بە زوویی چارەسەری پێویستیان بۆ کراو لە ئێستادا مەترسیان لەسەر نەماوەو بارودۆخیان جێگیرە.
خەڵکی ناوچەکە پەرۆشی تەندروستی دایکەکەو منداڵەکانین و سۆراغیان دەکەن، بەڕێوەبەری ناحیەش زوو خۆی چووە بە دەمیانەوە.
دکتۆر هەوراس نیزام بەرێوەبەری ناحیەی شوان بە 964ـی وت: لە پەرۆشیم بۆ تەندروستیان ئێستا خۆم لەلای ئەو خێزانەم لە نەخۆشخانە و بارودۆخیان باشە و کەمێکی تر رەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە.