بەهۆی دژواری هاتوچۆوە

دەروازەی زێت پشووەکەی بۆ پێنج رۆژ درێژکردەوە

964+

فەرهاد حەسەن

هەرچەندە دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی زێت رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەکەنە پشووی فەرمی، بەڵام ئەمڕۆکە پشووەکەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژکردەوە.

ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی دژواری هاتوچۆوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەروازەی دەرەجیک، تاوەکو رۆژی دووشەممە 5.1.2026 پشووی فەرمی دەبێت لە دەروازەکەیان و بەم بۆنەیەشەوە هاتوچۆی هاوڵاتیان رادەگیرێت.

دەشڵێت “لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە، دەروازە بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە”.

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سۆران، لە رۆژى 10.5.2023 بە فەرمی کراوەتەوە بووەتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا.

لە دەروازەی زێت بەشێوەیەکی کاتی هاتوچۆی گەشتیاریی دەو...

لە دەروازەی زێت بەشێوەیەکی کاتی هاتوچۆی گەشتیاریی دەوەستی

كاره‌كانى كردنه‌وه‌ى دەروازەی زێتێ به‌ره‌و ته‌و‌ا...

كاره‌كانى كردنه‌وه‌ى دەروازەی زێتێ به‌ره‌و ته‌و‌اوبوون ده‌چێت

لە دەروازەی زێت سبەینێ ‌هاتوچۆی گەشتیاریی رادەگیرێ

لە دەروازەی زێت سبەینێ ‌هاتوچۆی گەشتیاریی رادەگیرێ