بەفربارین دەستیپێکردەوە

داخراوە؛ خۆتان لە رێگاى بێخاڵ مەدەن

964+

ئاکام غەفور- سۆران

بەهۆى بارینى بەفر و دروستبوونى شەختە، بەرگرى شارستانى سۆران، رێگاى بێخاڵى بەرووى شۆفێراندا داخست و چەند رێگایەکى تریش مەترسی داخستنیان لەسەرە.

لە چەند رۆژى رابردوودا، بەفرێکى زۆر ئیدارەى سەربەخۆى سۆرانى گرتەوە، جگە لە داخستنى رێگاى زینى وەرتێ، لەئێستادا چەند رێگایەکى دیکەى سنوورەکەش داخراون.

ئەم ئێوارەیە، بەرگرى شارستانى سنوورەکە، رێگاى بێخاڵى داخست، چونکە بەفربارین دەستیپێکردووەتەوە و رێگاکەش شەختەى کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بارهەڵگرەکان بە رێگاى بێخاڵدا هاتوچۆیانە

بارهەڵگرەکان بە رێگاى بێخاڵدا هاتوچۆیانە