هەر مسقاڵێک زێڕ دوو هەزار دیناری لێبووەوە - وێنە؛ ئەرشیفی 964
مسقاڵی 875 هەزار دینارە
نرخی زێڕ زیاتر دابەزی
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا، لە پێرێوە دەستی کردووەتەوە بە دابەزینێکی سەیر و بەجارێک زیاتر ە 200 دۆلار لە ئۆنسەیەک دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31.12.2025 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4325 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 143 هەزار دینار هەژمار کراوە.
ئەم نرخەی ئەمڕۆ بۆ ئۆنسەیەک تەنیا لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر نزیکەی 40 دۆلار دابەزیوە.
نرخی ئەو ئۆنسەیە لەگەڵ پێرێدا نزیکەی 200 دۆلاری فەرقە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 916 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 875 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 750 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.