"کەس بەخۆشی خۆی لە دەرێ نییە"
دوای ئاساییبوونەوەی کەشەکە هاوڵاتیانی هەولێر چوونەناو بەفر
964+
رێباز خدر – هەولێر
داوای ئاساییبوونەوەی کەشوهەوا ئەمڕۆ هاوڵاتیانی هەولێر چوونە دەرەوەی شار و جەوێکی خۆشیان لەگەڵ خێزان و منداڵیان لەناو بەفر بەسەربرد.
کاروان یوسف یەکێک لەو هاوڵاتیانە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و نەیشاردەوە کە بەویستی خۆی نەچووەتەدەر و لەبەر خێزان و منداڵەکانی ئەو سەرمایە تەحەمول دەکات.
“کەس بەخۆشی خۆی لە دەرێ نییە، سێ چارەکی ئەمرە”، کاروان یوسف وادەڵێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێوایە، ساڵی جارێک یان دوو جار ئاوا بەفر دەبارێ، بۆیە پێویستە ماڵ و منداڵیش جەوێکی بگۆڕن و بیانهێننە دەرێ.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری