بەفرێکى ئەستور باریوە

ئەم دوو رۆژە بەتەماى کردنەوەى مەرزى کێلێ مەبن

964+

وریا فەتاح

بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆرەوە، ماوەى دوو رۆژە هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى لە مەرزى کێلێى سنوورى ئیدارەى راپەڕین پەکى کەوتووە و دوو رۆژى تریش بەردەوام دەبێت.

عەباس عەزیز، بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ هیچ، بە ئەگەرى زۆریشەوە سبەینێش هاتوچۆ لە مەرزى کێلێ ئاسایى نابێتەوە”.

وەک باسى دەکات، لە سنوورى مەرزەکە بەفرێکى ئەستوور باریوە، وەک باسى دەکات زیاتر لە مەترێک بەرزى ئەو بەفرەیە کە لەوێ باریوە و لە دیوى ئێرانیش زیاتر باریوە.

بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین وتیشى،”ئەگەر لە دیوى خۆشمانەوە پاکى بکەینەوە، لە دیوى ئێران پاکناکرێتەوە، چونکە ئێران کار ناکات بۆ پاککرنەوەى”.

مەرزى کێلێ، مەرزێکى نافەرمى هەرێمى کوردستانە کە دەکەوێتە سنوورى پشدەر لە ئیدارەى راپەڕین، هەرێمى کوردستان بە رۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران دەبەستێتەوە.

بەفر و بەستەڵەک شه‌ش ئۆتۆمبێلى لە مەرزی کێلێ وەرگەڕان...

بەفر و بەستەڵەک شه‌ش ئۆتۆمبێلى لە مەرزی کێلێ وەرگەڕاند