دیمەنى راماڵینى بەفر لە پێنجوێن
زۆرترین بەفریان لێ باریوە
کوردستان بەرگى ئاوریشمى پۆشیوە؛ چیایێ پێرس و هەڵشۆ لوتکەی لیستەکەیان گرتووە
964+
وریا فەتاح
شەپۆلێکی چڕی بەفربارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچە ئاستی بەفر بارین نیو مەتر تێپەڕاندووە. بەپێی ئامارەکانی کەشناسی، پارێزگاکانی دهۆک، سلێمانی و هەولێر پشکی شێری بەفربارینەکەیان بەرکەوتووە.
پێنج یەکەمەکەی زۆرترین بڕی بەفربارین:
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، ئەم پێنج ناوچەیە بەرزترین ئاستی بەفربارینیان تێدا تۆمارکراوە:
چیایێ پێرس (دهۆک): 60 سم
هەڵشۆ (سلێمانی): 58 سم
حاجی ئۆمەران (هەولێر): 50 سم
کێڵێ (سلێمانی): 48 سم
هێرۆ (سلێمانی) و کانی ماسی (دهۆک): 35 سم
وردەکاری بەفربارین لە پارێزگاکان:
پارێزگای سلێمانی:
دوای هەڵشۆ و کێڵێ، ناوچەی باسنی 30 سم، یاخسەمەر و قەڵادزێ 23 سم، زاراوە 20 سم و سەرکەپکان 19 سم بەفریان لێ باریوە. کەمترین بڕی بەفربارین لە قڕگە بووە کە تەنها 1 سم تۆمارکراوە.
پارێزگای دهۆک:
جگە لە چیایێ پێرس و کانی ماسی، ناوچەی بامەڕنێ 26 سم، سەرسەنگ 23 سم، ئامێدی 20 سم و هەریەکە لە زاوێتە و دینارتە و چامانکێ 18 سم بەفریان لێ باریوە. لە سەنتەری دهۆک تەنها 1.5 سم باریوە.
پارێزگای هەولێر:
حاجی ئۆمەران بە 50 سم لە پێشەنگدایە، دوای ئەو هیران 27 سم، شەقڵاوە 25 سم، چۆمان 22 سم و پێرمام 18 سم بەفریان لێ باریوە. کەمترین بڕ لە خەلیفان بووە بە 6.5 سم.
پارێزگای هەڵەبجە:
لە ناوچەی تەوێڵە 12 سم و لە بیارە 4 سم بەفر باریوە.