بەفر و بەستەڵەک بەربەستی کردبوون

کێشە و گرفتی زۆربەی رێگاکانی سلێمانی چارەسەر کراون تەنیا رێگای کانی میران نەبێت

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی کێشە و گرفتی زۆربەی رێگاکان چارەسەر کران، کە بەهۆی بارینی بەفرەوە دروستبوبوون، تەنیا یەک رێگا ماوە بکرێتەوە ئەوێش بوهۆی بەستەڵەک بوونییەتی.

بەپێی ئەو دیمەنانەی کە 964 تۆماری کردوون، پەیتا پەیتا هاوڵاتیان بۆ ئەو شوێنانە دەچن کە بەفری لێ کەوتووە و لە دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی ئاستەنگی رێگاکان نەیانتوانیبوو بچن.

توانا بەهائەدین. بەرپرسی ئەمێرەکانی شارەوانی سلێمانی بە 964ـى وت، لە شەوی رابردوەوە خەریکی کردنەوەی رێگاکان و تەنیا دەک رێگا ماوە ئەویش رێگای کانی میرانە و بەهۆی بەستەڵەکبوونی بەربەست کراوە.

وتیشی “لەهەوڵی بەردەوام دەبین بۆ کردنەوەی ئەم رێگایەش بە زووترین کات”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

ئاستەنگێکی زۆری هاتۆچۆ لە دەباشانی سلێمانی دروسبووە

ئاستەنگێکی زۆری هاتۆچۆ لە دەباشانی سلێمانی دروسبووە

بەفر نێوانی شەقڵاوە و سلێمانی لەیەکتری دابڕاندووە

بەفر نێوانی شەقڵاوە و سلێمانی لەیەکتری دابڕاندووە